بەغدا پارەی هێزە تەناهییەكانی نارد

:: PM:02:30:03/04/2024 ‌
لەلایەن میدیاكانی عێراقەوە بڵاو كرایەوە، وەزارەتی دارایی عێراق بە پشتبەستن بە دواین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ مووچەی هێزە تەناهییەكانی هەرێمی كوردستانیان رەوانە كرد. 

ئەمڕۆ چوارشەم سێی نیسان، میدیاكان بڵاویان كردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕێكی تر پارەی بۆ مووچەی هێزە تەناهییەكانی هەرێمی كوردستان نارد.

تا ئێستە بە تەواوەتی نەزانراوە بڕە پارەكە چەند، بەڵام مووچەی هێزە تەناهییەكان بریتییە لە 352 ملیار و 700 ملیۆن دینار.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامی جەژنی نەورۆزدا لە ئاكرێ رای گەیاند، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، رێككەوتوون كە ناوی هێزە تەناهی و هەواڵگرییەكانی كوردستان، بكەن بە كۆد و بینێرن بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.



وشە - رامیار جەواد