پرۆسه‌ی "هه‌ژماری من" له كوردستان وه‌ك سیستمێكی نوێی ئه‌لیكترۆنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه، "وشه" نوێترین زانیاری له‌باره‌یه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی "هه‌ژماری من" تا سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له پڕۆژه‌كه‌دا تۆمار كراون، گه‌یشتووه‌ته 260 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و زیاتر له 150 هه‌زار كارتی بانكیش دراوه‌ته‌وه فه‌رمانبه‌ران.
دوای تۆماركردنی فه‌رمانبه‌ران له پارێزگای هه‌ولێر، مانگێكه پرۆسه‌كه له سلێمانی ده‌ستی پێ كردووه، له‌باره‌ی دانانی ئامێره‌كانی راكێشانی پاره ATM، بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی هه‌زار ئامێر كه سه‌رجه‌م پارێزگا و شاره‌دێ و شارۆچكه‌كانی كوردستان جێگیر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌خۆران به ئاسانترین شێوه ده‌ستیان به مووچه‌كانیان بگات.
جێی ئاماژه‌یه كه ساڵێكه وه‌ك ده‌ستپێك فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی هه‌ولێر، مووچه‌كانیان له رێی هه‌ژماری منه‌وه وه‌رده‌گرن، له كۆتایی ساڵی رابردوویش هه‌ریه‌ك له كۆلێژه‌كانی ئاداب، كشتوكاڵ و زانست له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، مووچه‌كانیان له رێی هه‌ژماری منه‌وه وه‌رگرتووه.
"هه‌ژماری من" یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیجییه‌كانی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، وه‌رچه‌رخانێكه له شێوازی مووچه‌دان و به‌هێزكردنی دارایی كه‌رتی گشتی و په‌سندكردنی بانكی ناوه‌ندیی عێراقه.
ئامانجی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ئه‌وه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌ژماری بانكیی بۆ زیاد له یه‌ك ملیۆن مووچه‌خۆر بكاته‌وه، به‌مه‌ش كه‌رتی بانكی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێش ده‌بات، تۆڕی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئامێره‌كانی راكێشانی پاره له هه‌موو ناوچه و شاره‌كان فراوانتر بكات.