پزیشكه‌كان به پێویستی ده‌زانن ڕێژه‌ی شه‌كر له خۆراكدا سنووردار بێت، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س هه‌وڵ ده‌ده‌ن جێگره‌وه‌ی شه‌كر به‌كار بهێنن و پێیان وایه كه‌متر زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستییان هه‌یه، له كاتێكدا مه‌ترسیداره و خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان به‌هۆی ئه‌م جۆره شه‌كره چالاك ده‌بن.
دكتۆر ئه‌لێكسانده‌ر میاسنیكۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌دات، مرۆڤه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا ده‌توانن ڕێجیمێكی ته‌ندروست پێڕه‌و بكه‌ن، بۆیه شه‌كری ئاسایی به جێگره‌وه‌كانی ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ئه‌مه وا نییه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، سووده‌كانی جێگره‌وه‌ی شه‌كر ته‌نیا ئه‌فسانه‌یه، ڕاسته كالۆری كه‌متری تێدایه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌بێته هۆی به‌رگریی ئه‌نسۆلین، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی نه‌خۆشی ده‌بێت و ده‌بێته هانده‌ری گه‌شه‌كردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.
جێگره‌وه‌ی شه‌كر به‌كار مه‌هێنن
پزیشكه‌كه هۆشدارییه‌كی فه‌رمی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، جێگره‌وه‌ی شه‌كر به‌كار مه‌هێنن، چونكه ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه، به‌ڵام جێگره‌وه‌كانی وه‌ك شه‌كری ڕووه‌ك و ستیڤیا باشتره.
به‌هۆی سه‌رقاڵی و ژیانی سه‌رده‌میانه خه‌ڵك خواردنی نیمچه ته‌واو و خێرا ده‌كڕن و هه‌موو ئه‌وانه‌ش شیرینكه‌ری ده‌ستكردییان تێدایه. پزیشكه‌كه ده‌ڵێت، ''ئه‌و بنێشته‌ی ده‌یجووین، شیرینی و پاستا و شیرینی و كێك جێگره‌وه‌ی شه‌كریان تێدایه و له هه‌موو شوێنێك ده‌فرۆشرێن، بۆیه مه‌ترسیدارن.''
وه‌ك زیاتر خستیه روو، كاربۆهیدراتی خێرا له پیشه‌سازی خۆراكدا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیی شه‌كره.
وشه\عه‌بدولقه‌هار هه‌ولێری