به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌نێوان مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌یه، ده‌بێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به‌غدا مووچه‌ی مانگی ئاداری فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بنێرێ.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، دابه‌شكردنی مووچه له به‌غدا به كۆتادێت، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" رێككه‌وتنه‌كه به‌مشێوه‌یه كه دوای ته‌واوبوونی مووچه له به‌غدا به گوێره‌ی لیست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كۆد بۆ هێزه ته‌ناهییه‌كان پاره بنێردرێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی نیسان، سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غداوه، به "وشه"ی راگه‌یاند، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه پێش جه‌ژن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام روون نییه كه پێش جه‌ژن ده‌توانرێ هه‌مووی دابه‌ش بكرێ یان نا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه شه‌وی رابردوو گه‌یشتنه به‌غدا ره‌زامه‌ندی ناردنی پاره‌یان له به‌غداوه وه‌رگرتووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به‌غدا رێك‌وپێك ئاماده بێت رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكات.
ئەوەی پێویستە بگوترێ، لە چەند رۆژی رابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەگەڵ راگەیاندنی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دووپاتی كردەوە كە ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێیش دەست پێ كراوە.