قه‌رز و پێشینه‌ ده‌ست پێ‌ ده‌كاته‌وه‌.. پێنج خزمه‌تگوزاری‌ "هه‌ژماری‌ من"

:: PM:03:47:03/04/2024 ‌
"هه‌ژماری‌ من" ته‌نیا كارتی‌ وه‌رگرتنی‌ مووچه‌ نییه‌، به‌ڵكو چه‌ندان خزمه‌تگوزاریی‌ بانكی‌ له‌ خۆی‌ ده‌گرێت، ده‌كرێت فه‌رمانبه‌رانی‌ كوردستان له‌ داهاتوو سوود له‌ هه‌موویان ببینن.

به‌گوێره‌ی‌ به‌ دواداچوونه‌كانی‌ "وشه‌"، زیاتر له‌ 19 خزمه‌تگوزاری‌ له‌ پڕۆژه‌ی‌ هه‌ژماره‌ی‌ من هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ پێنج خزمه‌تگوزاریی‌ بانكی‌ كه‌ ته‌واوی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌بێ‌ جیاوازی‌ سوودی‌ لێ‌ ده‌بینن. 

ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ سه‌تان ئامێری ڕاكێشانی پاره‌ ATM و ڕاكێشانی سه‌رجه‌م پاره‌كانت به‌ یه‌كجار و به‌ خۆڕایی. ئامێره‌كان به‌شێوه‌ی 24 سه‌عات به‌رده‌ستن بۆ به‌كارهێنان و فه‌رمانبه‌ر هه‌ركاتێك بیه‌وێت، به‌ ئاره‌زووی خۆی ده‌توانێ پاره‌كه‌ی ڕابكێشێت.
ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ قه‌رز/پێشینه‌ی جۆراوجۆری بانك.
به‌كارهێنانی كارتی بانكی بۆ كڕینی ئۆنڵاین و ئامێره‌كانی خوێنه‌ری كارت ناسراو به‌ PoS.
گواستنه‌وه‌ی پاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو و سه‌لامه‌ت بۆ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ئه‌پلیكه‌یشنی مۆبایلی بانك بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئاگاداری جووڵه‌ی ناو هه‌ژماره‌كه‌ت بیت و به‌ ده‌ستگه‌یشتنی ئاگانامه‌ی مۆبایل له‌ كاتی هاتنی مووچه‌.

به‌ گوێره‌ی‌ دوایین ئاماره‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌، ئێسته‌ 250 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌ هه‌ژماره‌ی‌ من تۆمار كراون و 150 كارتیش دراوه‌ته‌وه‌، جیا له‌وه‌ی‌ چه‌ند شوێنێك ساڵ زیاتر به‌و پڕۆژه‌یه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن. 



وشە - وشه‌