ئاری هه‌رسین به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند، به‌بێ پارتی هه‌ڵبژاردن ناكرێ و ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانیش وا له دادگای فیدڕاڵ قبووڵ ده‌كه‌ن ده‌ستیان خۆش بێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی نیسان، ئاری هه‌رسین له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی گوتی، زانیاریمان هه‌یه كه له ئێسته‌وه دیزاینی هه‌ڵبژاردن دانراوه و تیمی پرۆفیشناڵ هه‌یه كه ده‌ستكاری ئه‌نجامی ده‌نگدان ده‌كه‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكرێ، ئه‌وه موئامه‌ره‌یه دژی كوردستان و ئه‌گه‌ر دادگای فیدڕاڵیش توانی قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه با بیكات.
هه‌رسین دووپاتی كرده‌وه كه به‌بێ پارتی هه‌ڵبژاردن ناكرێ، به‌یاننامه‌كانی پارتی كاریگه‌ری دروست كرد و ئه‌وه‌تا هه‌ڵبژاردن ناكرێ.
له‌باره‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان گوتی، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان وا له دادگای فیدڕاڵی قبووڵ بكه‌ن ئه‌وه ده‌ستیان خۆش بێت.