مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، موژده‌ی چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانی راگه‌یاند و ده‌ڵێ، توانرا چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دابنرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی نیسان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاند، دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر، به هاوكاریی هه‌ردوو تیمی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی فیدراڵ و تیمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، توانرا چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دابنرێت.
"سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی و هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه هاوكار بوون تا پێكه‌وه بتوانین به سه‌ر ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌دا زاڵ ببین" مه‌سروور بارزانی وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا، هه‌وڵی زۆر دراوه كه هاووڵاتییانی هه‌رێم نا‌ئومێد بكرێن، بۆیه جارێكی تریش سوپاسی خۆڕاگریی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كه‌م.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێ، له‌م دوو ڕۆژه‌دا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات كۆتایی دێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ر له جه‌ژن، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاداریش بكرێت.