نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو جێنین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان تاوتوێ كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی و گرنگیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر تێبینیی لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه و دڵنیابوون له به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان له هه‌ڵبژاردندا و له‌مبار‌یه‌وه بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانی گفتوگۆی هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو.