ئالان ئەنوەر قەرەداغی گۆرانیی ماڵاوایی هونەرمەند دیاری قەرەداغی نوێ دەكاتەوە و بە موزیكێكی نوێ بڵاوی دەكاتەوە.
ئالان ئەنوەر قەرەداغی رای گەیاند، گۆرانیی ماڵاوایی دیاری قەرەداغی ئامۆزام بەشێوازێكی جیاواز گوتووەتەوە، بە هاوكاری میوزیسیان میران لەتیف، تەنیا بە پیانۆیەك كارەكەم كردووە و نەمویست قەرەباڵغی دروست بكەم لە بەرهەمەكەدا.
ئالان ئەنوەر قەرەداغی كوڕی هونەرمەندی ئاوازدانەر ئەنوەر قەرەداغییە، چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێكە.
ئالان نووسیویەتی، ئەو گۆرانییە یەكێك لە یادگارییە جوانەكانی نەوەی ئاڵتوونییە كە بە دەنگی هونەرمەند دیاری قەرەداغی پێی ئاشنا بووین. منیش بە دەنگی خۆم و دەست و پەنجەی موزیسیانی بە توانا میران لەتیف نوێمان كردەوە.
تێكستی گۆرانییەكە لە نووسینی تەها ئەحمەد ڕەسووڵە، ئاوازێكی ناسكی ئەرمەنی بۆ هەڵبژێراوە. كامێرا و ڕووناكی بەشی ستەیج لەلایەن بڕشت سەنگەر و ئالان كاوە لە هۆڵی شانۆی زیمیهك ستیڤنیان لە هۆڵەندا تۆمار كراوە.