گرووپی موزیكی ره‌سه‌ن له وه‌رزێكی نوێی كاره‌كانی، كلیپی "وه‌فایه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید" بڵاو ده‌كاته‌وه.
گرووپی موزیكی ڕه‌سه‌ن به سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند شێرزاد سه‌رسپی، له وه‌رزێكی نوێی كاره‌كانی، هه‌ڵده‌ستێ به بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی "وه‌فایه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید" كه له‌م كاره‌ی گرووپی موزیكی ڕه‌سه‌ندا، زیاتر له 35 هونه‌رمه‌ند به‌شدارن.
كلیپه‌كه پێكهاتووه له پێنج گۆرانیی هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید كه به‌شێوازێكی پرۆفیشناڵی موزیكی ڕه‌سه‌نی كوردی كاری بۆ ئه‌نجام دراوه.
به‌گوێره‌ی بانگێشتنامه‌یه‌ك كه بۆ "وشه" هاتووه، له شه‌وی حه‌وتی نیسان سه‌عات نۆی شه‌و، له هۆڵی رۆشنبیری، كاره‌كه ده‌خرێته به‌رگوێی ئاماده‌بووان و دواتر بڵاو ده‌كرێته‌وه.
وشه/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی