ئازادی خۆشە نوێترین بەرهەمی عارف چۆپانە

:: PM:07:56:06/04/2024 ‌

عارف چۆپان، هونەرمەندی ناسراو بەرهەمێكی نوێی بەناوی "ئازادی خۆشە" بڵاو كردەوە و خۆی دەڵێ، دەمانەوێت بڵێین هیچ شتێك بارتەقای ئازادانی نییە.

ئەمڕۆ شەموو، شەشی نیسان، عارف چۆپان، هونەرمەندی ناسراو گوتی، گۆرانیی "ئازادی خوەشە" تێکست و ئاوازی  لەلایەن عیسا بۆتانییەوە داندراوە، بەرهەمێکە لە ناوەرۆکدا خۆشەویستی و لەهەمان کاتدا نەتەوەییە. 

عیسا بۆتانی کە تێکست و میلۆدی گۆرانییەکەی داناوە گوتی، ناوەرۆک و بابەتی گۆرانییەکە دەربڕینە لە تینوێتی و پەرۆشیی مرۆڤی کورد بۆ ئازادی.

گۆرانیی ئازادی خۆشە، بە هاوکاری فارس چۆپان بە شێوازی ئاکوستیک بەرهەم هاتووە و ئەو بە کاری ریکۆرد و ژەنینی گیتار بەشدار بووە. رەعەد بۆتانی بە کامێرا و فلایکام ئەرکی وێنەگرتنی کلیپی گۆرانیەکەی لە ئەستۆ گرت و مۆنتاژی کلیپەکە لەلایەن رێڤان بۆتانی كراوە. 



وشە - عەبدوڵا عومەر