حەبێكی ڕێجیم بەكاری بهێنیت دووگیانت دەكات

:: PM:08:49:06/04/2024 ‌


بەپێی ڕاپۆرتێكی ئەمەریكی، هەندێك لەو ژنانەی كە دەرمانی ئۆزیمپیك (Ozempic)ـیان بەكار هێناوە، یان هەندێك جۆر لە دەرمانی شەكرە وەك سیماگلۆتید (Semaglutide)، دووگیان بوون، بەبێ ئەوەی پیاو نزیكیان ببێتەوە.

ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست" بڵاوی كردەوە، گرووپێكی ژنان لەناو فەیسبووكدا كە ژمارەیان زیاتر لە 500 كەسە، باسی ئەوەیان كردووە، بە دەرمانی ئۆزیمپیك دووگیان بوون، ئەمە جگە لەوەی لە ڕێدتید و تیكتۆك و پلاتفۆرمەكانی تری سۆشیاڵ میدیا باسی ئەو دۆخە سەرسووڕهێنەرەیان كردووە. 

پسپۆڕانی پزیشكی دەڵێن، خێرا دابەزانی كێش بە شێوەیەكی بەرچاو، ئەگەری هەیە كاریگەری لەسەر پیتاندن دروست بكات.


دیب ئۆلیڤێرا (32 ساڵ) لە تیكتۆكەكەی خۆی نووسیویەتی، بەهۆی دەرمانی "ئۆزیمپیك" دووگیان بووم و باسی لەوەش كردووە كە پێشتر دوو منداڵی لەبار چووە، بەڵام ئەمەیانی سەلامەتە. باسی لەوەش كرد كە ماوەی سێ مانگ بەردەوام ئەو دەرمانەی بەكار هێناوە، پێش ئەوەی دووگیان بێە.

پزیشكەكان لە گەڕان بەشوێن هۆكاری ئەو دۆخانە كە بووە بە دیاردە دەڵێن، هۆكاری زانستی لە پشتە. لۆرا شاهین پزیشكی پسپۆڕ بواری ژنان دەڵێ، دابەزینی كێش بۆی هەیە ببێتە هۆی گەشەسەندنەوەی هێلكەدان و پیتاندنی.



وشە - عەبدوڵا عومەر