"شانۆیی كۆگای ژمارە 4"، نووسین و دەرهێنانی دێرین حامیدە، بە بەشداریی ژمارەیەك ئەكتەری كوڕ و كچ، بڕیارە بەمنزیكانە نمایش بكرێت.
دێرین حامید نووسەر و دەرهێنەری شانۆییەكە، بە"وشە"ی ڕاگەیاند، "شانۆیی كۆگای ژمارە 4" نوێترین كاری دەرهێنانی منە كە ژمارەیەك لە ئەكتەر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن، لەوانە تۆفیق ساڵح، زەریا سامی، بێساران جاسم، ژوان دارا و ژولیا حوسێن.
دەرهێنەری شانۆییەكە ئاماژەی بەوەش كرد، ئەم شانۆییە بەرهەمی ناوەندی شانۆی تاڤە و بە هاوكاری بەشی شانۆی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی و پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەرهەم دێت.
دێرین ئاماژەی بەوە كرد، پاش نزیكەی شەش مانگ لە پرۆڤە و خۆ ئامادەكردن، نزیك بوونەتەوە لە نمایشكردن.