بی ئێم دەبلیو زۆرترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی فرۆشتووە

:: PM:04:12:10/04/2024 ‌
كۆمپانیای بی ئێم دەبلیۆ رای دەگەیەنێ، فرۆشی ئۆتۆمبێلەكانی كارەبایی ئەمساڵ زیادی كردووە و تا ئێستە یەك ملیۆن ئۆتۆمبێل فرۆشراوە.

دوای ئەوەی كۆمپانیای بی ئێم دەبلیو ساڵێ‌ رابردوو یەكەم كۆمەڵە ئۆتۆمبێلی كارەبای خستە بازاڕ، لە ئێستە كۆمپانیاكە دڵخۆشی خۆی رادەگەیەنێت یەك ملیۆن ئۆتۆمبێلی تەواو كارەبایی فرۆشراوە.

لە ڕاگەیەندراوێكی كۆمپانیاكەدا هاتووە، لە ماوەی چارەكی یەكەمدا بە گشتی 594 هەزار و 671 ئۆتۆمبێلی فرۆشراوە، كە بە بەراورد بە هەمان ماوەیلە  ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 1.1% زیادی كردووە.

باس لەوەش كراوە، لە ماوەی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا فرۆشی ئۆتۆمبێلی كارەبایی گەیشتووەتە 82 هەزار و 700 ئۆتۆمبێل، كە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەسەدا 9.27  زیادی كردووە.

لە مانگی ئاداردا كۆمپانیاكە ڕایگەیاند بوو كە پێشبینی دەكات فرۆشی بۆ ئۆتۆمبێلی تەواو كارەبایی لە ساڵی 2024 دا بگاتە لوتكە.



وشە - رامیار جەواد