ڕۆژی چوارشەم 17ی نیسان، بە ئامادەبوونی سەرۆك مەسعوود بارزانی، خولی 16یەمینی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب دەكرێتەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
16 ساڵە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب لەلایەن دەزگای مەداوە بەڕێوە دەچێت و بەئامادەبوون و چاودێری سەرۆك بارزانی، ئەو پێشانگەیە لە بواری فەرهەنگیی بووەتە چالاكییەكی گەورەی ساڵ.
لەم پێشانگەیەدا كە هەموو ساڵێك لە مانگی نیساندا بەڕێوە دەچێت، چەندان كەسایەتیی سیاسی و رۆشنبیری كورد و بیانی بەشداریی دەكەن، هاوكات چەندان كۆڕ و سیمیناری رۆشنبیریی تێدا دەكرێت، سەتان هەزار خوێنەریش لە سەرانسەری كوردستانەوە رووی تێدەكەن.
بڕیارە رۆژی چوارشەم 17ی نیسان، بە بەشداریی زیاتر لە 300 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی كوردستان و عێراق و وڵاتە عەرەبییەكان و وڵاتە بیانییەكان، نمایشكردنی یەك ملیۆن و 500 هەزار كتێب لە بوارە جیاوازەكانی زانست و ئەدەب و هونەردا بەداشكاندن لەسەر نرخی كتێبەكان تا 50% بكرێتەوە، بۆ ماوەی 10 رۆژ لە پێشوازیی خوێنەرانی كتێبدا بێت.
-