بەتەمەنترین دووانەى پێکەوەنووساو مردن

:: PM:05:39:14/04/2024 ‌
لۆری و جۆرج شاپڵ ئەو دووانە پێکەوەنووساوەی کە هەموو دکتۆرەکانیان توشی شۆک کرد و توانیان تا تەمەنی 62 ساڵی پێکەوە بژین، ئەمڕۆ کۆچی دواییان کرد. 

لۆری و جۆرج شاپڵ دوو منداڵی پێکەوەنووساو بوون و لە ساڵی 1961 لە ویلایەتی پەنسلڤینیای ئەمەریکا لە دایک بوون، ئەو دوو کەسە %30 مێشکیان هاوبەش بوو و زۆرینەی دەمارەکانی خوێنی مێشکیان پێکەوە بەسترا بوون. 

سەرەڕای ئەوەی هەردووکیان پێکەوە نووسابوون، بەڵام دوو ژیانی جیایان هەبوو بە جۆرێک جۆرج گۆرانیبێژێکی باشی شارەکەی خۆی بوو و لۆریش یاریزانی بۆڵینگ بوو، بەهۆی کۆنسێرتەکانی جۆرجەوە، ناچار لۆریش لەگەڵی گەشتی بە زۆربەی وڵاتەکانی جیهاندا کردووە. 

خێزانی لۆری و جۆرج شاپڵ پاڵپشتکەرێکی باشی ئەو دووانەیە بوون، ئەوەی جێگەی سەرنجە هەریەکە لە جۆرج و لۆری سەرەڕای پێکەوەنووسانیان، خولیا و پیشەی جیاوازیان هەڵبژاردووە و ڕێزیان لە چالاکییەکانی یەکتری گرتووە. 

ئەمڕۆ 14ى نیسانى 2024 هەردووکیان وەک دوو بەتەمەنترین دووانەی پێکەوەنووساو کۆچی دواییان کرد.


وشە - ئارا هێمن