هونه‌رمه‌ندێكى به‌ناوبانگی‌ رووسیا له‌ كوردستان كۆنسێرت ده‌كات

:: PM:06:30:15/04/2024 ‌
هونه‌رمه‌ندی ناوداری ڕووسیا به‌ ڕه‌گه‌ز كوردی ئێزیدی "زارا" له‌ شاری سانپترسبۆرگ ئێواره‌ كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ و فراوانی بۆ ساز كرا كه‌ زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌س تێیدا ئاماده‌ بوون.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ كۆنسێرته‌كه‌ی خۆیدا چه‌ندان گۆرانی به‌ زمانی ڕووسی و كوردی پێشكه‌ش كرد. 

له‌ په‌راوێزی كۆنسێرته‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند زارا له‌ كاتی یه‌كه‌م گۆرانی خۆی به‌ زمانی كوردی به‌ ده‌نگی به‌رز و شانازییه‌وه‌ به‌ به‌شداربووانی ڕاگه‌یاند گۆرانییه‌ك به‌ زمانی شیرینی خۆم كه‌ زمانی كوردییه‌ ده‌چڕم، هیوادارم ببێته‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌كتان.

دانه‌ر ئه‌بوبه‌كر نوێنه‌ری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ رووسیا، چه‌پكه‌ گوڵێكی پێشكه‌ش به‌ هونه‌رمه‌ند كرد، هونه‌رمه‌ند زارا به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ڕوویكرده‌ ئاماده‌بووان و ڕاگه‌یاند، میوانانی كوردستان هاتوون بۆ كۆنسێرته‌كه‌مان و ئه‌م چه‌پكه‌ گوڵه‌ جوانه‌یان پێشكه‌ش كردم. هه‌روه‌ك دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ردانی‌ كوردستان ده‌كات.

‎زارا یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناودار و پڕ هه‌واداره‌كانی ڕووسیا، خاوه‌نی ڕێزلێگیراوی سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتینه‌ و له‌ رێكخراوی یونسكۆ به‌ هونه‌رمه‌ندی یونسكۆ بۆ ئاشتی ناسێنراوه‌.


وشە - وشه‌