چیتر به‌غدا و دادگای فیدراڵیی عێراق، ناتوانن بڕیاری خراپ و سه‌پێنراو به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنن و له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێز، پاڵپشتی و پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و له‌سه‌ر سته‌مه‌كانی به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان دێنه ده‌نگ، وه‌ك چۆن له ناو كۆشكی سپییه‌وه له واشنتن، باس له پاڵپشتیی هه‌رێمی كوردستان كرا له به‌رانبه‌ر به‌غدا.
له ماوه‌ی مانگی رابردوودا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی شوباتی ئه‌مساڵدا، سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كرد و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا كۆبووه‌وه و پشتیوانی‌یان له هه‌رێمی كوردستان كرد و باسی له به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا كرا، له سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانیش بۆ ئه‌مه‌ریكا، جارێكی تر باس له پێوه‌ندیی هه‌ردوولا كرا، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات هه‌رێم له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پێگه‌ی هه‌یه و به‌غدا چیتر ناتوانێت تاكلایه‌نه بڕیار دژی كوردستان بدات.
كاوه فه‌تحوڵا مامۆستای زانكۆ، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری له چوارچێوه‌ی عێراقدا كار ده‌كات، ددانپێدانانێكی نێوده‌وڵه‌تی به قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌یه، له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا هه‌رێم پێوه‌ندی و رایه‌ڵه‌ی دیپلۆماسیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه و وڵاته زلهێزه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ هه‌رێم و پێویسته پێوه‌ندییه‌كان زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت و بپارێزرێت، ئاماژه ده‌كات، هه‌رێم به سێ ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی هاتووه‌ته ئاراوه، خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كورد، كه به درێژایی چه‌ندان ساڵ قوربانی داوه و رووبه‌ڕووی دژوارترین تاوانه‌كان بووه‌ته‌وه كه جینۆساید و ئه‌نفال و كیمیابارانه.
هه‌روه‌ها گوتی، سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و بانگهێشتنهكانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه و كۆڕبه‌نده جیهانییه‌كان، وایكردووه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه گرنگی زۆر به هه‌ریم بدرێت، به‌غدا ناتوانێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به‌سه‌ر هه‌رێمی بیهێنێت، ئه‌وه‌تا له كۆشكی سپییه‌وه پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و داوا ده‌كرێت به‌غدا مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بدات و چیتر گرفتی مووچه دروست نه‌كات، ئه‌مه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت و به‌هێزییه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه و هیچ لایه‌نێك ناتوانی ئه‌و پێگه‌یه كه‌م بكاته‌وه
بڵند فاتیح شاره‌زای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه و هیچ لایه‌نێك ناتوانی ئه‌و پێگه‌یه كه‌م بكاته‌وه و وڵاته زلهێزه‌كان پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه، ئێسته جیاوازه له چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته، ئه‌گه‌ر به‌غدا بیه‌وێت به زۆره‌ملێ و تاكلایه‌نه بڕیاری دژی كوردستان بدات و به ویستی خۆی بیسه‌پێنێت، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه به‌غدا ئاگادار ده‌كرێته‌وه و پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ئه‌و گوتی، پێگه‌ی به‌هێزیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وكات ده‌ركه‌وت كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت شانبه‌شانی وڵاته گه‌وره‌كانی دنیا، به‌شداریی كۆڕبه‌ند و كۆبوونه‌وه‌كانی كرد، ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره وڵاتانی زلهێز كۆبووه‌وه و پێشوازیی گه‌وره به‌هه‌مانشێوه‌ی پێشوازی له وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان كرا، هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پیشتیوانی و پێوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه له كاتی دانیشتنه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له ئه‌مه‌ریكا.
هیوا ره‌شید چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان قۆناغێكی گرنگی بڕیوه و ئێسته هه‌نگاو به‌ره‌و فراوانبوونی ئاسۆی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌نێت، كاریگه‌ریی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه ره‌نگی داوه‌ته‌وه و له به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مانه‌ی له هه‌رێم ده‌كرێت، وڵاتان پشتیوانی ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه بكرێت و كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌و پێوه‌ندییه دیپلۆماسییانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتان، ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی كه پشتیوانیی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه.
وشه/ تایبه‌ت