بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ئیداره‌ی سۆران له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" به‌ردی بناغه‌ی دوو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دابنرێت.
پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیداره‌ی سۆرانن و جگه له دروستكردنی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی گه‌ڕه‌كێك، دیواری پاڵپشت له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی تر بنیات ده‌نرێت.
بریتییه له دروستكردنی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئه‌یلوول
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سۆران، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌كان داده‌نێت و یه‌كێك له پڕۆژه‌كان بریتییه له دروستكردنی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئه‌یلوول، به گوژمه‌ی 814 ملیۆن و 470 هه‌زاره، بڕی ملیارێك و 170 ملیۆن و 200 هه‌زار دیناریش له بنیاتنانی دیواری پاڵپشت له چه‌ند گه‌ڕه‌كێك خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌ردوو پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای قشت جێبه‌جێ ده‌كرێن و كاریگه‌رن بۆ زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی سۆران.
له‌وه‌ته‌ی سۆران بووه‌ته ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر گرنگیی پێ داوه و پڕۆژه‌ی زۆرتری له‌و ناوچه‌یه جێبه‌جێ كردووه.