دایكی "فه‌یرووز" ئه‌و كچه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن باوكی و چه‌ند كه‌سێكی تر كوژرا، ورده‌كاریی كوشتنه‌كه‌ی ده‌خاته ڕوو ده‌ڵێ، حه‌وت كه‌س هاتنه ماڵه‌كه و حه‌وت فیشه‌كیان له كچه‌كه‌م دا.
فه‌یرووز ئه‌و كچه بوو كه له مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو، له‌لایه‌ن دوو تیكتۆكچییه‌وه له شوقه‌كانی ئیسكان هه‌ڵدرایه خواره‌وه و بریندار كرا، دواتر "وشه" له چه‌ند رۆژی رابردوو بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌و تیكتۆكچییانه به سوڵحی عه‌شایه‌ری "چوار ده‌فته‌ر دۆلار" ئازاد كراون.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی نیسان، نازه فه‌رهاد دایكی فه‌یرووز، به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌عات حه‌وتی به‌یانیی ئه‌مڕۆ حه‌وت كه‌س له گه‌ڕه‌كی داره‌توو، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی كه باوكی و كچه‌كه و خاڵی و چه‌ند كه‌سێكی تر بوون، له‌سه‌ر جێیه‌كه‌یدا كوشتیان.
ڕوونیشی كرده‌وه، كه پێشتر كچه‌كه‌ی له باوكی وه‌رگرتووه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی یاسا و كێشه‌ی ته‌ڵاق له نێوانیان هه‌بووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه له ترسی كێشه له‌گه‌ڵ مێردی پێشووی چووه‌ته گه‌ڕه‌كی داره‌توو، گومانیشی هه‌بوو كه ماڵه‌كه‌یان له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه به بكوژه‌كان پێشان درابێت، چونكه ده‌رگای ژووری كچه‌كه‌یشی كراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر جێیه‌كه‌ی كوژراوه.