سپلیت دزه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ گیرا

:: PM:05:34:17/04/2024 ‌
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌، له‌سه‌ر سكاڵای چه‌ند هاووڵاتییه‌ك و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی گه‌ڕه‌كی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ تۆمه‌تبارێك گیرا.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ پۆلیسدا هاتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك سكاڵایان تۆماركرد كه‌ "فانی سپلیته‌كان"یان دزراوه‌، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و گرتنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌ و بگیرێت كه‌  له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی 38 فانی سپلیتی له‌ هاووڵاتییان دزیبوو.

له‌ كۆتایشدا روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تبار (ب،ح،ح) به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 443 له‌ یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌ و ددانی ناوه‌ به‌تاوانه‌كانیدا.



وشە - وشه‌