هه‌واڵی‌ نوێ‌ له‌باره‌ی‌ سێ‌ مووچه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوو

:: AM:09:33:18/04/2024 ‌
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، چاوه‌ڕوانی‌ بڕیاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق ده‌كات بۆ خه‌رجكردنی‌ سێ‌ مووچه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردووی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ كوردستان و به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ "وشه‌"، نووسراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كراوه‌. 

به‌پێی‌ قسه‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ قسه‌ی بۆ "وشه‌" كردووه‌، نووسراو بۆ سێ‌ مووچه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوو بۆ به‌غدا نێراوه‌، پاڵپشت به‌ ڕێككه‌وتنی‌ نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵ. 

دوێنێ‌ هونه‌ر جه‌مال گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رای‌ گه‌یاند، ئێسته‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر بووه‌ كه‌ هاوتای عێراق بێت و وه‌ك یه‌ك مووچه‌ دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام پرسی سێ مووچه‌كه‌ی ساڵی رابردوو تا ئێسته‌ ماوه‌ته‌وه‌ و وه‌ڵامێكی ئه‌رێنییان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ نووسراو و قسه‌ی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ عێراق بێ‌، سێ‌ مووچه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوو له‌ ئه‌ستۆی‌ حكوومه‌تی‌ عێراقه‌، بۆیه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ میكانیزمی‌ دابه‌شكردنه‌كه‌ی‌ جارێ‌ بڕیاره‌كه‌ راگیرابێت.



وشە - وشه‌