8:15ی‌ به‌یانی‌ مرۆڤ چیی‌ لێ‌ دێ؟

:: AM:10:03:18/04/2024 ‌
له‌ ڕاپرسییه‌كی به‌ریتانی كه‌ له‌ نێوان دوو هه‌زار كه‌سی پێگه‌یشتوودا ئه‌نجام دراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئاماده‌كاری بۆ هاتوچۆ بۆ شوێنی كار و بردنی منداڵه‌كان بۆ قوتابخانه‌، كاتی‌ سترێس و دوودڵی و هیچ كاتێكی‌ تر به‌قه‌د ئه‌و كاته‌دا تووشی‌ دڵه‌ڕاوكێ‌ نابیت.

كاتێك پرسیار له‌ به‌شداران كرا له‌باره‌ی ئه‌و كاته‌ی له‌ ڕۆژدا هه‌ستیان به‌ دوودڵی‌ كردبێت؟ 51%یان ددانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ "زۆرجار هه‌ست به‌ ماندووبوون ده‌كه‌ن" له‌و كاتانه‌ی‌ كه‌ له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن و جێیه‌كه‌یان به‌جێده‌هێڵن، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵك هه‌ستیان به‌ گوشاری‌ ده‌روونی ده‌كرد له‌ سه‌عات 8:15ی‌ به‌یانی‌.

وه‌ك دووپات كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك جار 20 خوله‌ك كات له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌هۆی ڕووداوه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌. 

به‌شداران ڕایان گه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ده‌ستدانی كلیلی ماڵه‌كانیان، زۆر خه‌وتن، زانینی ئه‌وه‌ی چی له‌به‌ر بكه‌ن و خێرا ئاماده‌كردنی منداڵه‌كانیان بۆ قوتابخانه‌ له‌ نیگه‌رانییه‌كانیان بووه‌ له‌ به‌یانیاندا.

به‌ڵام توێژه‌ران ده‌ڵێن، باشترین شت كه‌ له‌و كاته‌دا له‌ دوودڵی‌ دروو بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆجییه‌كان جێبهێڵن و شه‌وی‌ پێشتر چه‌ندان ئاماده‌كاری‌ دووباره‌بووه‌وه‌ و رۆژانه‌ بكه‌ن. جگه‌ له‌وه‌ی‌ پێویسته‌ منداڵان رابهێنرین كه‌ به‌یانیان خۆیان به‌رپرسیاریه‌تیی‌ ئاماده‌كارییه‌كان بگرنه‌ ئه‌ستۆ. 



وشە - وشه‌