بایدن و کۆمارییەکان پێکهاتن بۆ پارەدارکردنی ئۆکراینا و ئیسرائیل و تایوان

:: PM:04:55:18/04/2024 ‌
لە کۆتایدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ کۆمارییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕێککەوت لەسەر پارەدارکردنی ئۆکراینا و ئیسرائیل و هەروەها تایوان. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی پێگەی ''ئەسۆشیەتد پرێس'' نیسان مایک جۆنسۆن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕای گەیاند، من کۆمارییەکی ''ڕێگان''یم و باوەڕم بەوەیە لە ڕێگەی هێزەوە ئامانجە سیاسییەکانمان بەدەست بهێنین، بەمەیش دژایەتی دۆناڵد ترەمپی ڕاگەیاند.

لە ماوەی ڕابردوو ترەمپ هەموو کارێکی کرد بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئیدارەی بایدن بکات ئۆکراینا و ئیسرائیل پارەدار بکات، چونکە پێی وایە بەو هۆیەوە ئۆکراینا و ئیسرائیل سەردەکەون و ئەمەیش دەبێتە دەستکەوتێک بۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکان، بەڵام ئێستە ترەمپ جڵەوی کۆمارییەکانی ناو کۆنگرێسی لەدەستدا و جۆنسۆن لەگەڵ بایدن ڕێککەوتووە بۆ پێدانی 95 ملیار دۆلار بە هەریەکە لە ئۆکراینا و ئیسرائیل و تایوان، پشکی شێر لە هاوکارییەکان بەر ئۆکراینا دەکەوێت کە بریتییە لە 61 ملیار دۆلار، دواتر ئیسرائیل دێت بە 26 ملیار و پاشان پارەدارکردنی تایوان بە هەشت ملیار دۆلار. 

وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاساکە تێپەڕێنێت و هاوپەیمانەکانی پارەدار بکات، ئامانجی ئەمەریکا بریتییە لە بەگژداچوونەوەی ڕووسیا و ئێران و چین، بۆ ئەم مەبەستەش ڕکابەرەکانی ئەو وڵاتانە هان دەدات تا بتوانن دوژمنەکانی واشنتن ماندوو بکەن. 


وشە - ئارا هێمن