میدیا عێراقییەكان: خانمە بلۆگەرێكی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە بەغدا كوژرا

:: PM:10:15:26/04/2024 ‌
سەرچاوە هەواڵییەكانی عێراق بڵاویان كردەوە، یەكێك لە بلۆگەرە بەناوبانگەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە بەغدای پایتەخت لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا كوژرا. 

ئەمڕۆ هەینی 26ی نیسانی 2024، سەرچاوە تەناهییەكان لە بەغدا رایان گەیاند، "ئوم فەهد" كە یەكێكە لە بلۆگەرە بەناوبانگەكانی عێراق لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا و لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە بەغدای پایتەختدا كوژراوە. 

سەرچاوەكە ئەوەیشی بۆ پێگەیەكی عێراقی ئاشكرا كردووە، لە ئێستەدا وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیس خەریكی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری رووداوەكە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە. 

جێگەی ئاماژەیە، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە سەعات 10:11ی شەو بەكاتی هەولێر، هیچ روونكردنەوە و راگەیەنراوێكی فەرمی لەبارەی هۆكاری رووداوەكە لەلایەن دەزگا پێوەندارەكانی عێراقەوە بڵاو نەكراوەتەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود