نرخی نه‌وت ماوه‌یه‌كه رووی له دابه‌زینه و چارتی هه‌فتانه‌ی بۆرسه‌ی نه‌وت به ره‌نگی سوور داخرا، گه‌یشته نزمترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی 50 رۆژی رابردوو تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 82 دۆلار و 78 سه‌نت داخرا، له كاتێكدا له سه‌ره‌تای هه‌فته‌كه به سه‌رووی 88 دۆلار ده‌فرۆشرا، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش تا سه‌رووی 92 دۆلار هه‌ڵكشابوو. نرخی نه‌وتی جۆری تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش بۆ 77 دۆلار و 92 سه‌نت دابه‌زیوه.
یه‌كه‌م هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت، پێوه‌ندیداره به دواین بڕیاری بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا كه قه‌باره‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی به به‌رزیی هێشته‌وه كه 5.5%ـه، هۆكاری سه‌ره‌كی له‌و بڕیاره ئه‌وه‌یه رێ له زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان بگرێت، هه‌رچه‌نده سوودی به‌رزی بانكی كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ سه‌ر بازاڕه‌كان هه‌یه و سستی ده‌كات و له‌و كاته‌شدا داخوازی بۆ كڕینی نه‌وت داده‌به‌زێت.
دیار نییه له‌و كاته‌شدا رێژه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه یان هه‌ر به به‌رزی ده‌یهێڵێته‌وه.
چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بانكهن تا له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ رێژه‌ی سوود كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام دیار نییه له‌و كاته‌شدا رێژه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه یان هه‌ر به به‌رزی ده‌یهێڵێته‌وه.
هۆكارێكی تری دابه‌زینی نرخی نه‌وت پێوه‌ندیی به ئه‌گه‌ری به‌هێزی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌زه هه‌یه، وه‌ستانی ئه‌م جه‌نگه‌ش ده‌توانێت كاریگه‌ریی هه‌بێ له‌سه‌ر سه‌قامگیریی بازاڕه‌كان و هێوربوونه‌وه‌ی رێڕه‌وه بازرگانییه‌كان.
جێی باسه قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، هه‌ڵكشابوو و ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تر بوو له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی به‌های نه‌و به تایبه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌فته‌كه.