مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ رووداوه‌كه‌ی كه‌لار بڵاو كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك قوتابی به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه بوونه قوربانی.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران رای گه‌یاندووه، به داخه‌وه هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك قوتابیی ئاماده‌یی و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی ترم له ئه‌نجامی ڕووداوێكی دڵته‌زێنی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌لار ـ كفری بیست. پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، خوای مه‌زن گیانیان به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.