كاسبكارێكی لاو به‌ناوی موعین تهوفیقپووری ته‌مه‌ن 24 ساڵ، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران له سنووری چۆمانی بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژرا. له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه پێنجه‌م كۆڵبه‌ر و كاسبكاره له سنووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كوژرێت.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، هێزه‌كانی ئێران له سه‌رسنوور ده‌ستڕێژیی فیشه‌كیان كردووه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلی كاسبكاران و له ئه‌نجامدا شۆفێره‌كه‌ی كوژراوه.
ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری تۆیۆتا بووه و هێزه چه‌كداره‌كان به‌بێ هۆشداریی پێشوه‌خت و به بیانووی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌كی قاچاخ، ته‌قه‌یان لێی كردووه، قوربانییه‌كه خه‌ڵكی گوندی چۆمانی بانه‌یه.
هه‌فته‌ی رابردووش هه‌ر له سنووری ئه‌و شاره، كاسبكارێكی تری كورد به‌ناوی محه‌مه‌د قادری، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژرا .
دوو رۆژ پێشتریش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ناوی عه‌تا ڕۆسته‌مپوور، له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران كوژرا. له ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا پێنجه‌م كۆڵبه‌ر یان كاسبكاره كه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران كوژراوه.
له‌و ماوه‌یه‌دا كۆڵبه‌رێكی تری كورد به ناوی جه‌لال سۆهرابی كه خێزاندار و باوكی دوو كچ بوو، كوژرا. هاوكات كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به ناوی هێمن ئه‌حمه‌دی، به ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنوور گیانی له ده‌ست دا.
له ماوه‌ی مانگی نیسانی رابردوودا، لانی كه‌م 37 كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراون یان بریندار كراون، 92%ی ئه‌و كه‌سانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوونه‌ته قوربانی. ئه‌و ئاماره به‌راورد به مانگی ئادار به رێژه‌ی 59% كه‌می كرد.
92%ی ئه‌و كه‌سانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوونه‌ته قوربانی
له‌و ژماره‌یه چوار كۆڵبه‌ر كوژراون و 33 كۆڵبه‌ریش بریندار كراون. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا لانی كه‌م سێ منداڵی كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی پارسا حوسێنی و سه‌هه‌ند كه هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان 16 ساڵ و خه‌ڵكی پاوه و ماهان مورادی ته‌مه‌ن 17 ساڵ و خه‌ڵكی جوانڕۆ، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بریندار كراون.
مێهرداد عه‌بدوڵازاده خه‌ڵكی سه‌رده‌شت، ئومێد سه‌یدی خه‌ڵكی سنه، سه‌یوان ده‌ست ئهفكهن خه‌ڵكی مه‌ریوان و شوانه ئه‌حمه‌دپوور خه‌ڵكی بانه، ئه‌و چوار كۆڵبه‌ره بوون كه له مانگی نیساندا به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران گیانیان له ده‌ست داوه.
جێی باسه له پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سنه زۆرترین قوربانیی كۆڵبه‌ری هه‌بووه به 20 حاڵه‌ت، كرماشان به 16 حاڵه‌ت له ریزبه‌ندی دووه و ورمێ به یه‌ك حاڵه‌ت له ریزبه‌ندیی سێیه‌مدا دێت.
له مانگی ئاداری ئه‌مساڵیشدا لانی كه‌م 91 كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووبوونه قوربانی، كه 66%یان به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه و به‌راورد به مانگی شوبات 36% زیادی كردبوو.
له‌و ژماره‌یه‌دا 13 كۆڵبه‌ر و كاسبكار كوژراون و 78 كۆڵبه‌ریش بریندار كراون، زۆرترین ژماره‌ی كۆڵبه‌ری كوژراو یان بریندار كه 44 حاڵه‌ته، له سنووری پارێزگای سنه تۆمار كراون.
دۆخی ئابووری ئێران خراپه و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار و گرانی وایكردووه، خه‌ڵك له ناوچه سنوورییه‌كان بۆ دابینكردنی بژێوییان، هانا بۆ كۆڵبه‌ری ببه‌ن و له هه‌ردوو دیوی سنوور شتومه‌ك به كۆڵ بگوازنه‌وه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌شیان پێ به ره‌وا نازانێت و ته‌قه‌یان لێ ده‌كات.