مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له میتیا لێسكۆڤار باڵوێزی ڤاتیكان له عێراق كرد كه به مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ردانی كردبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵوێزی ڤاتیكان سوپاسی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ پێشكه‌شكردنی كارئاسانی و هاوئاهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه و هاریكاریكردنی له پێناو سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌ت، باڵوێزی ڤاتیكان ڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له پاراستن و داكۆكیكردن له مافه‌كانی گشت پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تی كریستیانه‌كانی هه‌رێم به‌رز نرخاند.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی له په‌ره‌پێدانی كولتووری به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی پێكهاته‌كان كرده‌وه و پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستانی به پاراستنی مافی پێكهاته‌كان دووپات كرده‌وه.
هەروەها سه‌رۆكی حكوومه‌ت، سوپاسی باڵوێزی كرد بۆ هه‌وڵ و كاركردنی له پێناو به‌هێزكردنی پێوه‌ندیی دوولایه‌نه و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست له ئه‌ركی داهاتوویدا.