فیلمی سینه‌مای "شه‌ڕی ڤایرۆسه‌كان" له نووسین و ده‌رهێنانی زانا عه‌زیز به‌مزووانه له سینه‌ماكانی هه‌ولێر و ته‌واوی كوردستان وه‌شان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ئایار، زانا عه‌زیز ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، سوپاسی هه‌موو ستاف و ئه‌كته‌ره‌كانی فیلمی "شه‌ڕی ڤایرۆسه‌كان" ده‌كه‌م، بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه كه توانیمان به‌رهه‌مێكی سینه‌مایی كورد، پیشكه‌شی دنیا بكه‌ین.
روونیشی كرده‌وه كه فیلمه‌كه بووه هۆی به‌ده‌ستهێنانی ده‌یان خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ یه‌كه‌مجار دوای هه‌ندێك له سینه‌ماكاری تری كورد كه به په‌نجه‌ی ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێن، له به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی فیلم له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئه‌و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و به‌رهه‌مه به خوێن دروست بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به سه‌تان ڕێگر تێپه‌ڕ بووین، وه‌كو نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردى له ناوچه‌كه، نه‌بوونی سینه‌مای كوردی و ڕاوه‌ستانی سینه‌مای كوردی به هۆكاری زۆر زۆر.
باسی له‌وه‌یشكرد، له داهاتوویه‌كی نزیكدا فیلمه‌كه له ته‌واوی سینه‌ماكانی كوردستان په‌خش ده‌كرێت.