وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاتنی بڕێكی تری پاره‌ی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌غداوه راگه‌یاند، هاوكات لیستی مووچه‌یشی بڵاو كرده‌وه كه له ئەمڕۆوه ده‌ست پێ كراوه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، 443 ملیار دینار خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و پڕۆسه‌كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ روویداوه كه وه‌ك شایسته‌ی مانگی نیسانی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه هاتووه.
دوا به دوای ئه‌و هه‌واڵه، لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڵاو كرده‌وه كه تا دووشه‌می داهاتوو ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه وه‌رده‌گرن.