حكوومه‌ت به‌رده‌ڕه‌شی‌ كرده‌ خاوه‌نی‌ هۆڵێكی‌ رۆشنبیری‌ مۆدێرن

:: PM:07:08:15/05/2024 ‌
"هۆڵی ڕۆشنبیری و بیره‌وه‌ری" هۆڵێكی سه‌رده‌مییانه‌یه‌ كه‌ به‌ گوژمه‌ی حه‌وت ملیار و 348 ملیۆن دینار له‌ ناوه‌ندی به‌رده‌ڕه‌ش دروست ده‌كرێت، ڕووبه‌ری پڕۆژه‌كه‌ 40 هه‌زار مه‌تره‌ و له‌ ماوه‌ی 450 ڕۆژدا ته‌واو ده‌كرێت. ئه‌و زانیارییانه‌ فه‌رمانگه‌ی‌ میدیا و زانیاری‌ بڵاوی‌ كردووه‌ته‌وه‌. 

لوقمان عوسمان ئه‌ندازیار و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه‌یه‌ و ده‌ڵێت، "ڕووبه‌ری كۆی پڕۆژه‌كه‌ 40 هه‌زار مه‌تره‌ و ماوه‌كه‌ی 540 ڕۆژه‌؛ له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ده‌خرێته‌ خزمه‌تی هاووڵاتییان".

هاووڵاتییانی شارۆکەى به‌رده‌ڕه‌ش دڵخۆشن به‌ دروستكردنی ئه‌م هۆڵه‌ و سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

هۆڵه‌كه‌ ده‌بێته‌ پاڵپشتێكی به‌هێزی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌و ده‌ڤه‌ره‌ و هه‌وڵ ده‌درێت كار و پڕۆژه‌كانی له‌م جۆره‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌ هه‌موو ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت.


وشە - وشه‌