ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ئایار، رێك 108 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆدا تێده‌په‌ڕێت كه به‌هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ 108 ساڵ به‌سه‌ر دواین دابه‌شبوونی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ئایار، رێك 108 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆدا تێده‌په‌ڕێت كه به‌هۆیه‌وه كوردستانی بنده‌ستی ئیمپراتۆریی عوسمانی كرایه سێ پارچه. كوردستان خۆی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێشتر به‌سه‌ر دوو پارچه‌ی ئێران و عوسمانی‌دا دابه‌ش بووبوو، به‌ڵام ده‌ره‌نجامی ئه‌و رێككه‌وتنه كه دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی به‌دیار كه‌وت، كوردستانی كرده چوار پارچه.
دوای دوو ساڵ له ده‌ستپێكردنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، وڵاتانی زلهێز و هاوپه‌یمان كه ده‌یانزانی جه‌نگه‌كه ده‌به‌نه‌وه، ده‌ستیان كرد به داڕشتنی سیاسه‌تێك كه به هۆیه‌وه ئیمپراتۆیی عوسمانی له نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن. رێككه‌وتننامه‌یه‌ك كه دواتر ناوی سایكس پیكۆی لێ نرا، له 16ی ئایاری ساڵی 1916 له نێوان وڵاتانی به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و به ره‌زامه‌ندنی رووسیا واژوو كرا.
بۆیه ناوی سایكس پیكۆی لێ نرا، چونكه له‌و دانیشتنه‌دا نوێنه‌ری به‌ریتانیا مارك سایكس و نوێنه‌ری فڕه‌نساش ژۆرژ پیكۆ بوو
رێكه‌وتننامه‌كه بۆیه ناوی سایكس پیكۆی لێ نرا، چونكه له‌و دانیشتنه‌دا نوێنه‌ری به‌ریتانیا مارك سایكس و نوێنه‌ری فڕه‌نساش ژۆرژ پیكۆ بوو كه هه‌ردووكیان شاره‌زاییه‌كی ته‌واویان له ناوچه‌كه هه‌بوو، پێشتر چه‌ندان ساڵ وه‌ك نوێنه‌ری وڵاته‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و له‌وانه‌ش عوسمانییه‌كان له پێوه‌ندیدا بوون. ئه‌وان له‌سه‌ر كاغه‌ز نه‌خشه‌ی دنیایان گۆڕی كه دواتر چه‌ندان وڵاتی نوێی لێ كه‌وته‌وه.
سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی 16ه‌وه له ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بوون، دوای كۆتاهاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له ساڵی 1918 و له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ، له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شان و كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تی نوێیان له‌سه‌ر بنیات نرا. له‌وانه سووریا و لبنانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی فڕه‌نسا و عێراق، ئوردن و فه‌له‌ستینی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا. له ساڵی 1916 ناوچه‌كانی باكوری ئه‌فریقا كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كاندا بوو دابه‌ش نه‌كران، به‌ڵام دواتر ئه‌وانیش ههركهوتنه ژێرده‌سه‌ڵاتی فڕه‌نسا و به‌ریتانیا. بۆ نموونه فڕه‌نسا به‌سه‌ر تونس و جه‌زائیر و مه‌غریبدا زاڵ بوون و به‌ریتانیاش به‌سه‌ر میسردا زاڵ بوو.
په‌یماننامه‌ی سایكس پیكۆ كه په‌یمانێكی نهێنی بوو، بریتی بوو له 12 خاڵ
په‌یماننامه‌ی سایكس پیكۆ كه په‌یمانێكی نهێنی بوو، بریتی بوو له 12 خاڵ كه چۆنیه‌تیی دابهشكارییهكانیان به‌گوێره‌ی ئه‌و زۆنانه ده‌ستنیشان كردبوو كه خۆیان كێشابوویان. هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری رووسیا به سه‌رۆكایه‌تیی لینین، هۆكار بوو له‌وه‌ی رووسیا له‌و رێككه‌وتنه بكشێته‌وه، بۆیه‌ش گۆڕه‌پانه‌كه به ته‌واوی كه‌وته ده‌ستی فڕه‌نسا و به‌ریتانیا.
ئه‌مه‌ی رووی دا دووه‌م دابه‌شبوونی كوردستان بوو، چونكه ئاكامی جه‌نگی 1514 كه به جه‌نگی چاڵدێران ناسراوه و به سه‌ركه‌وتنی عوسمانییه‌كان كۆتایی پێ هات، كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنی نێوان دوو وڵاته‌كه‌ی به‌دواوه بوو و بۆ یه‌كه‌م جار كوردستانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد.