ته‌له‌سكۆپی وێب له بۆشای ئاسمان كه نوێترین داهێنانی NASA یه له بۆشایی ئاسمان ئاشكرای كرد، بۆ یه‌كه‌مین جار دوو كۆنترین نموونه‌ی كونی ڕه‌شیان دۆزیوه‌ته‌وه كه یه‌كیان گرتووه، یه‌كه‌مین جاره دوو كونی ڕه‌ش به یه‌كگرتوویی له بۆشایی ئاسمان بدۆزرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی مانگ، پێگه‌ی ''
ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' ڕای گه‌یاند، دوو كۆنترین كونی ڕه‌شیان دۆزیوه‌ته‌وه كه یه‌كیان گرتووه، كونه ڕه‌شه‌كان یه‌كێكن له نامۆترین نهێنییه‌كانی گه‌ردوون، به‌گوێره‌ی زانستی فه‌له‌كناسی، كونه ڕه‌شه‌كان هه‌رێمێكی جیاوازن له بۆشایی ئاسمان، كه تێیدا هێزی كێشكردنیان له هه‌موو ئه‌ستێره‌یه‌ك زیاتره و ته‌نانه‌ت ڕووناكیش كێش ده‌كه‌ن و قووتی ده‌ده‌ن.
چۆن كونه ڕه‌شه‌كان په‌یدا ده‌بن؟
كاتێك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره له بۆشایی ئاسمان به‌هۆی هێزی كێشكردنی خۆیه‌وه تێكده‌شكێت و خۆی ده‌خواته‌وه، كونه ڕه‌شه‌كانی لێ پێكدێن، كونه ڕه‌شه‌كان له ڕێی قووتدانی ئه‌ستێره و ته‌نه‌كانی ده‌وروبه‌ریان له گه‌ردوون گه‌وره ده‌بن، ئێسته ته‌له‌سكۆپی وێب له نوێترین داهێناندا دوو كونی ڕه‌شی دۆزیوه‌ته‌وه كه بوونه‌ته یه‌ك.
یەکێک لە کونە ڕەشەکان 50 ملیۆن جار لە خۆر گەورەترە
به‌گوێره‌ی وێب، 740 ملیۆن ساڵ له دوای ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی گه‌ردوون كه به ''بیگ بانگ'' ناسراوه، ئه‌و دوو كونه ڕه‌شه یه‌كیان گرتووه، یه‌كێك له‌و كونه ڕه‌شانه 50 ملیۆن جار له خۆری زه‌وی گه‌وره‌تره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تریان بچووكتره، تا ئێسته‌ش زاناكان بۆیان ده‌رنه‌كه‌وتووه ئه‌و كونه ڕه‌شه كه له چه‌ندان ئه‌ستێره پێكهاتووه، هێنده قه‌به بووه.
جێی باسه له ساڵی 2021دا ناسا ته‌له‌سكۆپی وێبی هه‌ڵدایه بۆشایی ئاسمان، وێب به‌هێزترین و زیره‌كترین ته‌له‌سكۆپه تا ئێسته مرۆڤایه‌تی توانیبێتی هه‌ڵی بداته بۆشایی ئاسمان، ته‌لیسكۆپه‌كه به‌رهه‌می هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپایه، ئێسته له دووریی هه‌زار و 600 كیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه، وێب نهێنییه‌كانی گه‌ردوونمان بۆ ئاشكرا ده‌كات.