15 هاووڵاتیی ژنی پێڕه‌وی ئاینی به‌هائی و دانیشتووی ئیسفه‌هان، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌ریه‌ك سزای پێنج ساڵ و به سه‌رجه‌میان سزای 75 ساڵ به‌ندكردن و پێبژاردنی پاره و بێبه‌شكردنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سزا دا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، هه‌ریه‌ك له‌و هاووڵاتییانه‌ی پێڕه‌وی ئاینی به‌هائی ده‌كه‌ن، جگه له سزای زیندانی، سزای پێدانی بڕی پاره‌ی 50 ملیۆن تمه‌ن، قه‌ده‌غه‌بوونی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵاتیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئه‌و ژنه به‌هائییانه بریتین له ئازیتا ڕه‌زوانیخاه، شۆعله ئاشووری، موژده به‌هامین، بۆشرا موته‌هیر، سارا شه‌كیب، سه‌میرا شه‌كیب، ڕۆیا ئازادخۆش، نووشین هێمه‌ت، شوورئه‌نگیز به‌هامین، ساناز ڕاسته، مه‌ریه‌م خورسه‌ندی، فیرووزه ڕاستینژاد، فه‌رخونده ڕه‌زوانپه‌ی، موژگان پوورشه‌فیع ئه‌رده‌ستانی و نه‌سرین خادمی قه‌هقه‌ره‌خی، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسفه‌هان به تۆمه‌تی "چالاكیی فێركاری و پڕوپاگه‌نده‌ی دژ به ئیسلام" سه‌رجه‌م سزای 75 ساڵ به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
پێڕه‌وه‌كانی ده‌گیرێن و راپێچی زیندان ده‌كرێن.
ئاینی به‌هائی كه زۆربه‌ی پێڕه‌وه‌كانی له ئێرانن، له‌لایه‌ن حكوومه‌ت قه‌ده‌غه كراوه، بۆیه پێڕه‌وه‌كانی ده‌گیرێن و راپێچی زیندان ده‌كرێن.
ئاینی به‌هائی ئاینێكی نوێیه كه ته‌مه‌نی هێنده درێژ نییه و پێڕه‌وه‌كانی ده‌ڵێن ئاینێكی ئیبراهیمییه و سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه. حسێنعه‌لی نووری كه به به‌هائولا ناسراوه له سه‌ده‌ی 19دا ئه‌و ئاینه داده‌مه‌زرێنێت. ئه‌وان پێیان وایه دابه‌زینی ئاین كۆتایی نییه و خواوه‌ند هه‌رجاره و پێغه‌مبه‌رێك ره‌وانه‌ی زه‌وی ده‌كات.
به بۆچوونی به‌هائییه‌كان به‌هائوڵا كه له ساڵی 1817 له دایك بووه و 1892 كۆچی دوایی كردووه، نوێترین پێغه‌مبه‌ری خوایه و بۆ ئه‌وه نێراوه تا یه‌كێتی و ئاشتی له‌سه‌ر زه‌وی بڵاو بكاته‌وه.