سامراند دارا ئه‌و ئه‌كته‌ره‌یه كه سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری له به‌رنامه‌ی "به‌زمی به‌زم" ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه، سامراند جگه له كاری هونه‌ری، له داهاتوودا حه‌ز ده‌كات كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات ببێت به خاوه‌ن كاری بازرگانی خۆی.
بە کام هونه‌رمه‌ندی كورد سەرسامى؟
كورد هونه‌رمه‌ندی جوانی تێدایه، بۆیه نامه‌وێت به ته‌نیا یه‌ك كه‌س هه‌ڵبژێرم بلێم به‌و هونه‌رمه‌نده سه‌رسامم.
چ شتێك لای تۆ هێڵی سووره له كاری هونه‌ری؟
لادان له كولتووری خۆمان و بێ رێزی و ماف خواردن لای من هێلی سووره، من مافی كه‌س ناخۆم قبووڵیش ناكه‌م كه‌س مافی من بخوات.
ریكلام بۆ چ شتێك ناكه‌یت ئه‌گه‌ر داوات لێ بكه‌ن؟
جگه‌ره، چونكه زۆرم رق لێیه هه‌روه‌ها كحول، چونكه كۆمه‌ڵگه‌م قبووڵی نییه.
دوای كاری هونه‌ری وه‌ك راگه‌یاندنكار ده‌ركه‌وتی، هه‌ست ناكه‌یت خۆت له هه‌موو كارێك ده‌ده‌یت؟
من زۆر سه‌ركێشی ده‌كه‌م، به‌س شتێك نه‌زانم لێی سه‌ركه‌وتوو ده‌بم نایكه‌م.
كاتی خۆی ده‌تگوت هاوسه‌ره‌كه‌م پاڵپشتمه، ئێسته كێ به پاڵپشتی خۆت ده‌زانیت؟
من تا ئێسته‌ش سوپاسی باوكی كچه‌كه‌م ده‌كه‌م له سه‌ره‌تادا ئه‌و هێز و پاڵپشتم بوو، به‌ڵام ئێسته ماڵباته‌كه‌م به تایبه‌ت باوكم و براكه‌م هێزی منن، هه‌بوونی منن، زۆر هاوكارمن چه‌ندان جار هه‌بووه بۆ كاره‌كانم سوودم له شیعر و نووسینی باوكم وه‌رگرتووه، سوپاسی ئه‌وانه ده‌كه‌م له سه‌ره‌تاوه تا ئێسته پاڵپشتم بوون.
ناشرینترین ره‌فتاری پیاو لای تۆ چییه؟
دڵ پیسی و ره‌زیلی و درۆزنی، پیاو ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ خاڵه‌ی تیا‌بوو ده‌بێت به نێر بانگ بكرێت نه‌ك پیاو.
وشە/ ئەحمەد تاریق