به‌پێی نوێترین زانیارییه‌كان دوای كه‌تنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ره‌ئیسی، چه‌ند كه‌سێك تا ماوه‌یه‌ك له ژیاندا ماون و به ته‌له‌فۆن پێوه‌ندییان به نووسینگه‌ی حكوومه‌ت و شوێنی تر كردووه، هه‌رزوو زانراوه فڕۆكه‌كه چیی لێ به‌سه‌ر هاتووه.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كانی ئێران رای گه‌یاند، پێشنوێژخوێنی هه‌ینیی ته‌ورێز كه یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ئه‌و شانده‌ی هاوڕێیه‌تی ئیبراهیم ره‌ئیسی كردووه، له ناو فڕۆكه‌كه‌ی ره‌ئیسیدا بووه و تا سه‌عاتێك دوای رووداوه‌كه، زیندوو بووه و قسه‌یان له‌گه‌ڵیدا كردووه.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن نامی سه‌رۆكی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند، پێشنوێژخوێنی ته‌ورێز به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ غولامحوسێن ئیسماعیلی سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار به ته‌له‌فۆن قسه‌ی كردووه.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، پێشتریش یاریده‌ده‌ری ئیبراهیم ره‌ئیسی به میدیاكانی گوتبوو كه چه‌ند كه‌سێك له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی بوون، توانیویانه به ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ نزیكه‌كانیان بكه‌ن.
به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یرانه‌كانی ئێران، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له ته‌رمه‌كان سووتابوون، به‌ڵام زۆر نهشێوابوون و به‌بێ دی ئێن ئه‌ی توانیویانه ته‌رمه‌كان بناسنه‌وه و له یه‌كتر جیایان بكه‌نه‌وه.
ئێران دوێنێ هه‌ر دوای رووداوه‌كه زانیویانه چی به‌سه‌ر فڕۆكه‌كه هاتووه
پێویسته بگوترێ به‌رپرسانی ئێران دوێنێ هه‌ر دوای رووداوه‌كه زانیویانه چی به‌سه‌ر فڕۆكه‌كه هاتووه و چه‌ندیان گیانیان له ده‌ست داوه، به‌ڵام زانارییهكانیان شاردووه‌ته‌وه و تا به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌م كه تیمه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ره‌ئیسیان بڵاو نه‌كرده‌وه.
دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌م 19ی ئایار، له میدیاكانی ئێران هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه یه‌كێك له‌و سێ هێلیكۆپته‌ره‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماریان پێ بووه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌نداوێك، تووشی كێشه بووه و فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار به ناچاری نیشتووه و به ئۆتۆمبێل به‌ره‌و ته‌ورێز به‌ڕێ كه‌وتووه.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه سه‌رچاوه ناحكوومییه‌كان، باسیان له ئه‌گه‌ری مردنی سه‌رۆك كۆمار كرد و دواتر میدیا فه‌رمییه‌كان ددانیان به‌وه نا كه فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار ونه و گه‌ڕان به‌دوای فڕۆكه‌كه ده‌ستی پێ كردووه. له‌و كاته‌وه به سه‌تان تیمی تایبه‌تی پۆلیس و به‌رگریی شارستانی به‌دوای فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماردا ده‌گه‌ڕان، دواجار له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 20ی ئایار فڕۆكه‌كه‌یان به تێكشكاوی دۆزییه‌وه كه سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی مردبوون.
رۆژی دووشه‌م میدیای فه‌رمیی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ئیبراهیم ره‌ئیسی و هه‌شت كه‌س له هاوڕێیانی له‌وانه‌ش حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه له ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون، مردوون و هۆكاره‌كه‌شیان بۆ خراپیی كه‌شوهه‌وا گه‌ڕانده‌وه.