دوای ئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی ''تیك تۆك'' زۆرترین كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا، له گۆرانییه‌كه‌دا كیم جونگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور به باوك و سه‌ركرده‌ی به‌هێز ناو ده‌برێت، كۆریای باشوور بڕیاری دا گۆرانییه‌كه قه‌ده‌غه بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی ئایار پێگه‌ی ''
BBC'' بڵاوی كرده‌وه، له دوای ئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی تیك تۆك زۆرترین بینه‌ری هه‌بوو و تێیدا كیم جونگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور، وه‌ك باوكێكی هاوڕێئاسا و سه‌ركرده‌یه‌كی به‌توانا ناو ده‌بات، ئێسته كۆمسیۆنی پێوه‌ندییه‌كانی كۆریای باشوور ئاشكرای كرد، گۆرانییه‌كه دژی یاسای ئاسایشی نیشتمانی كۆریای باشووره و ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر به گۆرانییه‌كه ده‌گرنه‌به‌ر.
ده‌ستبه‌جێ كۆمسیۆنی پێوه‌ندییه‌كانی كۆریای باشوور ڕای گه‌یاند، هه‌ر 29 ڤێرژنه‌كه‌ی گۆرانییه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكور قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داوای ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی كۆریای باشووره، ده‌مێكه كۆریای باكور ده‌ستی كردووه به پیرۆزكردن و به‌رز نواندنی كیم جونگ ئون، ئه‌مه‌یش له كۆریای باشوور به‌گوێره‌ی یاسا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
ئێسته هه‌ندێك له دانیشتووانی كۆریای باشوور ناڕه‌زاییان له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی گۆرانییه‌كه ده‌ربڕیوه، چونكه پێیان وایه پێویسته گۆرانی و ڤیدیۆكانی تیكتۆك بمێننه‌وه وه‌ك گاڵته‌جاڕییه‌ك به كیم جونگ ئون.
به قه‌ده‌غه‌كردنی گۆرانییه‌كه، هه‌ر كه‌سێك پێشێلی یاسای ئاسایشی نیشتمانی كۆریای باشوور بكات و گۆرانییه‌كه بڵاو بكاته‌وه، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزای گرتن ده‌بێته‌وه كه ماوه‌كه‌ی زیاتره له حه‌وت ساڵ.