خاڤیێر میلی سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین، هاوسه‌ری پێدرۆ سانچێزی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا به "گه‌نده‌ڵ" ناوزه‌د ده‌كات، به‌م هۆیه‌وه ئیسپانیا باڵوێزی خۆی له بۆینس ئایرس كشانده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی ئایار، پێگه‌ی ''
BBC'' بڵاوی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین سووكایه‌تیی به بێگۆنیا گۆمێز ژنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا كرد، ئێسته ئیسپانییه‌كان تووشی شۆك بوون، یه‌كه‌مین جاره سه‌ركرده‌ی وڵاتێك قسه به ژنی سه‌ركرده‌ی وڵاتێكی تر بڵێت و ئیسپانیا ئه‌مه‌ی پێ قبووڵ ناكرێت.
خۆسێ مانوێل ئه‌لبارێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا، بانگهێشتی ڕۆبێرتۆ بۆش باڵوێزی ئه‌رجه‌نتینی كرد بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی به ناوی ئه‌رجه‌نتینه‌وه داوای لێبوردن بكه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌رجه‌نتین تا ئێسته ئاماده نه‌بووه داوای لێبوردن پێشكه‌شی ئیسپانیا بكات.
خۆسێ مانوێل ده‌ڵێ، گوته‌ی سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین له‌باره‌ی ژنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا، وێنه‌ی نییه و تا ئێسته هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی جیهانی به‌و شێوازه مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه. هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاند، به‌م هۆیه‌وه چیتر باڵوێزی ئیسپانیا له ئه‌رجه‌نتین نابێت و كۆتایی به پێوه‌ندییه سیپلۆماسییه‌كانیان دێنن.
خاڤیێر میلی سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین له بابه‌تی دۆناڵد تره‌مپه و كه‌سێكی پۆپۆلیسته، به‌هۆی ڕه‌فتاره‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ی له دنیا دروست كردووه.