"ئیتامار گڤیر" وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل پەیامێکی ئاگرینی لەبارەی داهاتووی غەزە بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند، ''ئامادەم لە کەرتی غەزە بژیم''.
ئەمڕۆ سێشەم 21ی ئایار، پێگەی ''
تایمزی ئیسرائیل'' لێدوانێکی ئیتامار بن گڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیلی بڵاو کردەوە کە تێیدا ئاشکرای کردووە، دەیەوێت لە کەرتی غەزە بژی لە دوای تێکشکان و بنەبڕکردنی حەماس لە کەرتەکە، ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستە ئیسرائیل هیچ پلانێکی ڕوونی بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەزە نییە.
بەمدواییە بێنی گانتز کە یهكێك له پێكهێنهره سهرهكییهكانی كابینهی جهنگی ئیسرائیل، دوا وادهی بۆ بنیامین نهتهنیاهۆ سهرۆكی كابینهی جهنگ دیاری كرد بۆ دانانی پلانێك بۆ بهڕێوهبردنی غهزه له دوای شهڕهكه، بەڵام ئەمڕۆ دەرکەوت توندڕەوەکانی کابینەی جەنگ و هاوەڵانی بنیامین نەتەنیاهۆى سەرۆکی کابینەکە، بە هیچ جۆرێک ئامادە نین لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکە کەرتی غەزە بۆ فەلەستینییەکان بەجێ بهێڵێن.
بن گڤیر بەوەشەوە نەوەستاوە و گوتویەتی، بەمزووانە شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئیسرائیلییەکان دروست دەکەن لە کەرتی غەزە، کە ئەمەیش لە لایەن دەوڵەتە عەرەبییەکان و تەواوی وڵاتانی دنیاوە، بە ئەمەریکاشەوە، کارێکی ڕەتکراوەیە.
ماوەی حەوت مانگە شەڕی غەزە درێژەی هەیە، تا ئێستە ئیسرائیل هیچ پلانێکی دیاریکراوی نییە بۆ بەڕێوەبردنی کەرتەکە، ئەمەیش سەرەڕای فشارەکانی ئەمەریکا لەسەر نەتەنیاهۆ بۆ دانانی پلانێک و کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە غەزە.