"وشە" وردەكاری زیادكردنی مووچەی خانەنشینی بڵاو دەكاتەوە

:: PM:08:16:21/05/2024 ‌
شاندێكی كوردستان بۆ زیادكرنی مووچەی خانەنشینی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردووە و داوایان كردووە بە یاسا، مافی خانەنشنینانی هەرێمی كوردستانە كە مووچەكەیان هاوشێوەی خاننشنینانی تری لێ‌ بكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی ئایار، بەپێی ئەو زانیارییانەی هەیە و لە كۆبوونەوەی ئەو هەفتەیە گفتوگۆی لەبارەوە كراوە، بڕیار دراوە بەپێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت بۆ ئەنجامدانی رێكارەكانی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان بە بەغداد.

ئەوەیش زانراوە، لیژنەكە بۆ بڕیاری كۆتایی دەگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەڵام ئەوەیش دوای ئەوەی كارەكان جێبەجێ دەكرێن و چاوەڕێی ئەوەن بڕیارەكە بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە.

لەبارەی چۆنیەتی زیاد بوونی مووچەی خانەنشینی، هەر خانەنشینێك پێش 1/1/2014 مووچەكەی 200 هەزار بێت راستەوخۆ دەبێتە 320 هەزار و 100 هەزاریش مینحە وەردەگرێت و 200 هەزارەكە دەبێتە 420 هەزار دینار.

لەبارەی ئەو كەسانەیشی كە خۆیان لە ژیاندان، راستەوخۆ مووچەكەیان دەبێتە 500 هەزار و 100 هەزار مینحەیان دەبێت، گەر بڕوانامە و خزمەتیشیان زۆر بێت ئەوا بەپێی بڕوانامە و ساڵی خزمەتەكەیان مووچەكەیان تا 800 هەزار دینار دەڕوات.


وشە - رامیار جەواد