چاوەڕێ دەكرێ تا كۆتایی ئەم هەفتەیە كەشی كوردستان بەفێنكی بمێنێتەوە و كەشناسێكیش دەڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەن.
وا مانگی ئایار تەواو دەكەین و هێشتا گەرما دەرنەكەوتووە، بە بۆچوونی كەشناسان ئەمساڵ فێنكترین ساڵی دوو دەیە بووە و پێیان وایە، بەختەباران و كەشی فێنك تا مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی ڕای گەیاند، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە و گەرمای وەرزی هاوین دەست پێ دەكات.
ئەو كەشناسە دەڵێت، پلەكانی گەرما لە ناوچە جیاوازەكانی گەرمیان، دەگەنە پلەی چلەكان و بەوەش كەشەكە بەتەواوی لەو ناوچانەدا دەگۆڕێت و كەشێكی هاوینە دەست پێ دەكات.