نه‌رویج ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی ده‌ناسێنێت، له دوای ئه‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له ئیسپانیا و ئێرله‌ندا ددان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینیدا ده‌نێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی ئایار، میدیا ناوخۆییه‌كانی نه‌رویج
بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ جۆناس گاهر ستۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی نەرویج به فه‌رمی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌ناسێنێت، دوا به دوای نه‌رویج، هه‌ریه‌كه له ئیسپانیا و ئێرله‌ندا هه‌مان هه‌نگاو ده‌نێن و ددان به فه‌له‌ستیندا ده‌نێن.
دوای سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویج، هه‌ریه‌ك له سیمۆن هاریس و مایكڵ مارتن و ئیمۆن ڕایان سه‌ركرده‌كانی ئیرله‌ندا، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ساز ده‌كه‌ن و تێیدا ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی ده‌ناسێنن، هاوكات پێدرۆ سانچێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا واده‌ی ددان پێدانانی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی ئاشكرا ده‌كات.
هه‌موو ئه‌مانه له كاتێكدان ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی له ته‌واوی وڵاتانی ڕۆژئاوا كردووه، هه‌نگاو به‌ره‌و ناساندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی نه‌نێن، چونكه ئێسته ناساندنی فه‌له‌ستین وه‌ك خه‌ڵاتكردنی حه‌ماسه.