پسپۆرانی بواری خۆراك ئاماژه ده‌ده‌ن، له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا هه‌ندێك میوه هه‌ن به هه‌ڵه ده‌خورێن و بۆ ئه‌وه‌یش زۆر له سووده‌كانی ئه‌و میوانه له ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیه ئاماژه به چه‌ند جۆرێك له‌و میوانانه كراوه كه ده‌بێ به چ جۆرێك بخورێن تا سوودی زیاتریان هه‌بێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی ئایار، بنه‌مای هه‌واڵه‌كه‌ی له زانیاریی پسپۆرانی بواری خۆراك وه‌رگرتووه و ئاماژه به‌و میوانانه ده‌ده‌ن كه نابێ به هه‌ڵه بخورێن، بۆ ئه‌وه‌یش جۆری خواردنی دروستی ئه‌و میوانانه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو.
باس له میوه‌ی "كیوی" كراوه كه خه‌ڵكێكی زۆر توێكڵه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وجا ده‌یخۆن، به‌ڵام پسپۆڕان پێیان وایه سوودی زیاتر له توێكڵه‌كه‌یدایه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشاڵ و ڤیتامینه‌كان، بۆیه ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه ده‌بێ كیوی به‌باشی بشۆرێت و دواتر به توێكڵه‌وه بخورێت.
هاوكات باس له میوه‌ی هه‌نار كراوه كه خه‌ڵكێكی زۆر ئاوه‌كه‌ی ده‌خۆنه‌وه و ناوكه‌كه‌ی فڕێ ده‌ده‌ن، له كاتێكدا ناوكی هه‌نار سوودی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌تی دژه ئۆكسید و دژی هه‌وكردنه‌كانه، بۆ ئه‌وه‌یش ته‌ندروستیی دڵ ده‌پارێزێت.
سێویش میوه‌یه‌كی تره كه به‌هه‌مانشێوه خه‌ڵكێكی زۆر به هه‌ڵه ده‌یخۆن، پسپۆڕان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه توێكڵی سێویش سوودی زۆری هه‌یه و ریشاڵی زۆری تێدایه، جیاله‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كان و ئاسن، بۆیه باشتر ده‌بێ ئه‌و میوه‌یه به‌بێ لێكردنه‌وه‌ی توێكڵه‌كه‌ی بخورێت.
بۆ مۆزیش به‌هه‌مانشێوه پێیان وایه ئه‌گه‌ر مۆز زۆربه‌باشی نه‌گه‌یێت، نابێ بخورێت، بۆیه گه‌یینی مۆز سوودی زۆری بۆ هه‌رس هه‌یه و هاوكات دژه ئۆكسیده.
دواتریش پسپۆران ئاماژه به میوه ترشه‌كان ده‌كه‌ن وه‌ك پرته‌قاڵ و لیمۆ، بۆ ئه‌وه‌یش ده‌ڵێن خواردنی به توێكڵه‌وه سوودی زۆر زیاتری ده‌بێت بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ، چونكه توێكڵه‌كه‌یشی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كان و ریشاڵه‌كان، به‌تایبه‌تی به‌هۆی چێژیی زۆری ئه‌و میوانه، زیاتر ده‌خورێن.