لە رێی سێكسەوە رۆژانە یەك ملیۆن كەس تووشی نەخۆشییە گوازراوەكان دەبن

:: PM:01:25:22/05/2024 ‌
ژمارەی تووشبووانی نەخۆشییە گوازراوەكان لە رێی سێكس لە دنیادا زیاد بووە، رێكخراوی تەندروستیی جیهانیش دەڵێت، رۆژانە زیاتر لە یەك ملیۆن كەس تووش دەبن.
 
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، نەخۆشییەكانی ئایدز، هەوكردنی جگەر جۆری B، زوهری، گەڕی، كڵامیدیا و گۆنۆریا بڵاون و یەك ملیۆن كەس لە تەمەنی 15 بۆ 49 ساڵاندا تووش بوون.
 
رێكخراوەكە ئاماژە بەوەش دەكات، نەخۆشیی زوهری تەنیا لە ماوەی 2020 بۆ 2022دا، یەك ملیۆن تووشبووی تێپەڕاندووە و تەشەنەكردنی زیاترە لە هەموو نەخۆشییەكانی تر. 

نەخۆشییە سێكسییە گوازراوەكان بریتین لە گرووپێك لە نەخۆشی كە لەڕێی سێكسەوە دەگوازرێنەوە. بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، رۆژانە نزیكەی یەك ملیۆن كەس تووشی نەخۆشییە سێكسییە گوازراوەكان دەبن كە ئەمەش دەكاتە ساڵانە نزیكەی 376 ملیۆن كەس.

نەخۆشییەكانی گوازراوە لەڕێی سێكسەوە لە دنیادا بەربڵاوە، بەشێكی زۆری بۆ ئەوە  دەگەڕێتەوە كە كاری سێكسیی ناتەندروست دەكرێت، بەپێی رێكخەری تەندروستیی جیهانی، مەترسییەكە هەڕەشەیە لە داهاتووی مرۆڤایەتی. 



وشە - سۆران عەزیز