ئه‌ندرێ بیلۆسۆڤه وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا ڕای گه‌یاند، چیتر سنووری ده‌ریای باڵتیك وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه و ده‌بێت گۆڕانكاریی تێدا بكرێت، گوته‌ی وه‌زیره ڕووسه‌كه وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆی نیگه‌ران كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی ئایار ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' بڵاوی كرده‌وه، ئه‌ندرێ بیلۆسۆڤه وه‌زیری نوێی به‌رگریی ڕووسیا كه له 14ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستبه‌كار بووه، یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ناوه به‌ره‌و گۆڕینی سنووری ده‌ریای بالتیك له كه‌نداوی فینله‌ند و كالینینگراد، بیلۆسۆڤه داواكاره ئه‌و دوورگانه‌ی ده‌وری كه‌نداوی فینله‌ند، دووباره دابه‌ش بكرێنه‌وه و به‌شێكیان بخرێنه سه‌ر ڕووسیا.
هه‌وڵی ڕووسیا بۆ كێشانه‌وه‌ی سنووره‌كانی ده‌وروبه‌ری به سوودوه‌رگرتن له سنووری یه‌كێتیی سۆڤییه‌تی كۆن، وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆی نیگه‌ران كردووه و ئێسته هه‌ریه‌ك له فینله‌ند و لیتوانیا دژی گوته‌كانی وه‌زیره نوێیه‌كه‌ی ڕووسیا هاتوونه‌ته ده‌نگ.
ئه‌لێكسانده‌ر ستوب سه‌رۆكی فینله‌ند له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ڕووسیا بۆ گۆڕینی سنووری ده‌ریای باڵتیك ڕای گه‌یاند، له‌لایه‌ن ڕووسیاوه هیچ ڕاوێژێكیان له‌وباره‌یه‌وه پێ نه‌كراوه و مۆسكۆ هه‌وڵ ده‌دات سه‌ریان لێ بشێوێنێت، ستوب ده‌ڵێ، چاودێری هه‌واڵه‌كان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ڕووسیا بۆ دووباره ده‌ستكاریكردنی سنووره‌كانی كه‌نداوی فینله‌ند.
لای خۆیه‌وه لیتوانیا هاوشێوه‌ی فینله‌ند دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی ڕووسیا هاته ده‌نگ و گابرێلیۆس لاندسبێرگیس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا ڕای گه‌یاند، یاداشته‌كه‌ی ڕووسیا بۆ ده‌ستكاریكردنی سنووری ده‌ریای باڵتیك، هه‌نگاوێكی دوژمنكارانه‌یه دژی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ناتۆ.
له دوای داگیركردنی دوورگه‌ی قرم و سێ هه‌رێمی سه‌ربه ئۆكراینا، ئێسته ڕووسه‌كان چاویان بڕیوه‌ته دوورگه‌كانی ده‌ریاكانی باڵتیك له نزیك فینله‌ند و لیتوانیا، جێی سه‌رنجه جیاواز له ئۆكراینا، دروستبوونی هه‌ر پێكدادانێك له نێوان ڕووسیا و فینله‌ند یان ڕووسیا و لیتوانیا له‌و ناوچه‌یه، ڕاسته‌وخۆ ناتۆ ده‌كاته‌وه به گژ مۆسكۆدا.