رەنگە تا ئێستە ئەو جۆرە میوانەت بە هەڵە خواردبێت

:: PM:10:49:22/05/2024 ‌

سەوزە و میوە دوو جۆر خۆراكی رۆژانەی مرۆڤن و سوودی زۆریان هەیە، سەرچاوەی ریشاڵ و مادە خۆراكی و ڤیتامین و كانزا جیاوازەكانن كە بۆ لەش و تەندروستی پێویستن، هەندێك جۆر میوە هەن كە زۆر دەیانخۆین، بەڵام رەنگە هەڵەیەك لە خواردنیان هەبووبێت، وای كردووە بە تەواوەتی سوود لە بەها خۆراكییەكەی وەرنەگیرابێت، وەك لە خوارەوە باس كراوە.

1-كیوی، جۆرە میوەیە و زۆرجار بە پاككراوەیی دەخورێت، بەڵام دەركەوتووە كە توێكڵەكەی سوودی هەیە و بۆ خواردن دەشێت، كە بە ریشاڵ و مادە خۆراكییەكان دەوڵەمەندە، بۆیە دەتوانی جوان بیشۆیتەوە و قاشی بكەیت و بیخۆیت.   

2-هەنار، وا باشترە بە دەنكەوە بخورێت، كە رەنگە هەبێت دەنكەكەی فڕێ بدا یان بیكات بە شەربەت، وەك دژەئۆكسان كار دەكات و دژە هەوكردنە و دڵ دەپارێزێت.

3-سێو، هەموو جۆرێكی بە توێكڵەوە بخۆیت باشترە، ئەوەش بۆ بەدەستهێنانی سوودی تەواو، وەك ریشاڵەكان و ڤیتامین و كانزاكانی ناوی.

4-مۆز، لە بازاڕ بە ڕەنگی جیاوازی پێگەیشتووی زەرد یان پێنەگەیشتووی سەوز هەیە، وا باشترە ئەو مۆزەی دەخۆیت پێگەیشتوو بێت، كە ئاسانتر هەرس دەكرێت و دژەئۆكسانی تیادایە.

5-مزرەمەنی، رەنگە هەندێك بیكەن بە شەربەت، بەڵام وا باشترە بە ریشالچەوە بخوریچت، ئەوەش بۆ سوودبینین لە ڤیتامین و كانزا و ریشالچەكانی ناوی.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل