بۆ هێنانی گەشتیاری ئەوروپی شاندێكی كوردستان لە برۆكسلە

:: AM:09:39:23/05/2024 ‌
هێنانی گەشتیاری ئەوروپی بۆ شوێنەوارەكانی كوردستان، وایكرد شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بچنە برۆكسل، ئەندامێكی شاندەكە دەڵێت، بەپاڵپشتیی یونسكۆ هانی گەشتیار دەدەین ڕوو لە كوردستان بكەن.

شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتیی عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك، بە سەردانێكی فەرمی لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكان، بۆ ئامادەبوون لە رێوڕەسمێكی تایبەت بەشوێنەوارناسی كە یەكێتیی ئەوروپا و ڕێكخراوی یونسكۆی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی دەكەن.

نیهاد قۆجە سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی باڵای نۆژەنكردنەوەی قەڵای هەولێر ڕای گەیاند، بەشدارییان لەو رێوڕەسمەكە لەسەر داوای یونسكۆ بووە، چونكە دەمێكە لەگەڵ ئەو رێكخراوە كاری هاوبەش لە قەڵای هەولێردا دەكەن، ئامانجیشمانە یونسكۆ وەك هاوبەشی ئێمە بمێنێـتەوە كار لە كوردستاندا بكات، چونكە ئێمە لە بواری شوێنەوار زۆر پێویستیمان بەو رێكخراوەیە.

لەبارەی سەردانەكەیان بۆ بەلجیكا قۆجە دەڵێت، بەهاوكاریی یونسكۆ ئەم سەردانەمان كردووە، ئامانجمانە گەشتیاری رۆژئاوایی هان بدەین سەردانی كوردستان بكەن و شوێنە گەشتیاری و مێژووییەكانمان ببینن.





وشە - سۆران عەزیز