ته‌رمی ئه‌و منداڵه‌ی كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ باوكی‌دا كه‌وتنه رووباری چۆمان، دۆزرایه‌وه و به‌رگریی شارستانیی سۆران ده‌ڵێن، سه‌ره‌تای رووداوه‌كه ته‌رمی باوكی ئه‌یهان دۆزرابووه‌وه.
ڕه‌وه‌ند مه‌غدید گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به "وشه" ی گوت، ته‌رمی ئه‌یهانی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان دۆزرایه‌وه كه هه‌ینی رابردوو له‌گه‌ڵ باوكی‌دا خنكابوو.
هه‌ینی رابردوو، كوڕ و باوكێكی دانیشتووی به‌حركه‌ی هه‌ولێر كه بۆ سه‌یران چووبوونه ئه‌و ناوچه‌یه، كاتێك منداڵه‌كه به‌هۆی ئاگادار نه‌بوونی كه‌وتووه‌ته ناو رووباری چۆمان، پاشان باوكه‌كه هه‌وڵی داوه منداڵه‌كه ڕزگار بكات، دواتر هه‌ردووكیان خنكان.
به قسه‌ی گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی، سه‌ره‌تا ته‌رمی باوكه‌كه به‌ناو سۆران مه‌لا نه‌بی ته‌مه‌ن 27 ساڵ دۆزرایه‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادیی سۆران كرا، ئه‌مڕۆیش ئه‌یهان سۆران ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن پێنج ساڵانه‌ی هه‌ینی ڕابردوو له‌گه‌ڵ باوكی له ڕووباری چۆماندا خنكا، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.