سوپای ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، له بۆردمانێكدا ناسڕ فران به‌رپرسی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی حزبوڵای لبنانیان كوشتووه، به‌گوێره‌ی ئیسرائیل، ناسر ئه‌ندامێكی دیار و كاریگه‌ری حزبوڵا بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی ئایار پێگه‌ی ''
تایمزی ئیسرائیل'' ڕای گه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرس بووه له دروستكردن و به‌رهه‌مێهنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی حزبوڵا كوژراوه، كه‌مێك پێش ئێسته سوپای ئیسرائیل هه‌واڵی كوشتنی ناسر فرانی پشتڕاست كرده‌وه.
به‌رپرسی دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی حزبوڵا له ناوچه‌ی نزیك نه‌باتییه له كه‌فر ده‌جال كوژراوه.
لای خۆیه‌وه حزبوڵای لبنان كوشتنی ئه‌و ئه‌ندامه دیاره‌ی ڕیزه‌كانی دووپات كردووه‌ته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی ورد هاوشێوه‌ی سوپای ئیسرائیل بخاته پێش چاو، سوپای ئیسرائیل پێی وایه، به له‌ناوچوون ناسر، زیانی گه‌وره به تواناكانی حزبوڵا بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك ده‌كه‌وێت.
ماوه‌ی حه‌وت مانگه به درێژایی شه‌ڕی غه‌زه، ئیسرائیل و حزبوڵای لبنان درێژه‌یان به پێكدادانه‌كانی نێوانیان داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حزبوڵا مووشه‌كێكی زیاتری ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه، به‌ڵام هێرشه‌كانی ئیسرائیل ئامانجدار بووه و تا ئێسته زیاتر له 30 فه‌رمانده‌ی باڵای حزبوڵایان كوشتووه.